پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی بازاڕیانی سمێرۆم

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، بازاڕیان و دووكاندارانی شارستانی سمیرۆم له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر دوو خۆپێشانده‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ ناوه‌كانی “فازڵ به‌هرامیان” و “مێهران به‌هرامیان”، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دووكانه‌كانیان داخست.

‎”مێهران و فازڵ به‌هرامیان” دوو برای هه‌میشه زیندووی موراد به‌هرامیانن كه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كوژرا. ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “موحاره‌به‌” مه‌حكووم و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. به‌پێی دوایین زانیاری، فازڵ و مێهران به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی شاری سمیرۆم به‌دوای بانگه‌واز بۆ مانگرتن، به‌ شێوه‌ی گشتی دووكانه‌كانیان داخست و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ده‌زگای قه‌زایی كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو گه‌نجه ئێعدام بكه‌ن، سه‌راسه‌ری پارێزگای ئیسفه‌هان ئه‌كه‌ن به‌ گۆڕه‌پانی خه‌بات دژبه‌ كۆماری ئیسلامی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *