پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەی گەنجێکی کورد لە بۆکان

رۆژی شەممە 3ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، گەنجێکی کوردی خەلکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر دراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، “پێشەوا چەمەنی” چالاکی مەدەنی و خەلکی ناوچەی “ئیبراهیم ئاباد” سەر بە پارێزگای بۆکان، پاش دوو رۆژ لێکۆلینەوە و ئەشکەنجەی توند لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری بۆکان ئازاد کرا. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *