پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

زه‌وتكردنی ئه‌سپی كاسبكارانی پیرانشار و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

زه‌وتكردنی ئه‌سپی كاسبكارانی پیرانشار و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

 

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی سپای پاسداران و هه‌نگی مه‌رزی لە گوندی “قەبر حسێن”ی پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خەڵک و زیاتر لە ٣٠٠ ئەسپی کاسبکارانیان بە تاڵان بردووە.

به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، هێزه‌كانی ڕژیم بەرەبەیانیی زوو بە چەند ماشین و هێزێکی زۆرەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خەڵک و دەستیان بە سەر ئەسپەکاندا گرتووە. كاتێك شۆفێر بارهه‌ڵگره‌كان ئه‌سپه‌كانیان بۆ سپای پاسداران بار نه‌كردووه‌، هێزه‌كانی سپا به‌ خه‌ڵكی گوندیان وتووه‌  بۆ هه‌ر ئه‌سپ ئه‌بێ ١٧ ملیۆن تمه‌ن په‌رداخت بكه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *