پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا سووتا.

ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به‌و وڵاته گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌هبا و ده‌ورووبه‌ری منبج له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن. له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه‌ و به‌ ده‌یان هێكتار مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ نێو چووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *