بەپێی ڕاپۆرتەکان، «یەدوڵڵا موتایی»، هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی دێولان، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای قورسی بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە کاتێکدا هێشتا بە چارەنووسێکی نادیارەوە لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەر بوو، لەلایەن دادگای دێولانەوە بە تۆمەتی «تێکدانی بیروڕای گشتی لە کاتی شەڕدا» سزای ٣١ مانگ بەندکردن و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەر کرابوو و سزای دادوەری بەسەردا سەپێندرابوو.


