پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

شەپۆلی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ناوەند و پێگە سەربازییەکان لە چەند شاری ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشە هەواییەکان بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، چەند شارێکی ئێران بوونەتە ئامانجی ئەم هێرشانە و دەنگی تەقینەوەکان لە هەندێک ناوچەی وڵات بیستراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە تاران چەند ناوچەیەکی وەک گەڕەکی باقری، دەوری فەلکەی حوڕ و هەندێک ناوچەی دیکە بوونەتە ئامانج و دووکەڵی ڕەش لە ئاسمانی ئەو ناوچانە بڵاوبووەتەوە. هەروەها لە ئیسفەهان، هەمەدان و ئەراکیش دەنگی تەقینەوەکان بیستراوە و هەندێک ناوەندی پەیوەندیدار بە هێزە سەربازییەکان زیانیان پێ گەیشتووە. لە هەمان کاتدا لە قزوین، زنجان، بوشێهر و هەندێک ناوچەی دیکە، هێرش کراوەتە سەر هەندێک پێگەی سەربازی. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *