267
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له چه‌ند شاری ئێران به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان له شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌راك و مه‌شهه‌د به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. خانه‌نشینكراوان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رز كرده‌وه و پشتیوانی خۆیان له تووماج ساڵحی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
 
			         
			         
			         
                    