پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ له‌ تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ له‌ سه‌راسه‌ری ئێرانه‌وه‌ خۆیان گه‌یانده‌ تاران و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دا كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی پاداش و سه‌نه‌وات، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. به‌ پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی بۆ سه‌ركوتی خانه‌نشینكراوان جێگیر كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *