پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “مه‌ده‌نی” ته‌ورێز

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی شارۆچكه‌ی “مه‌ده‌نی” له‌ ته‌ورێز، له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌وانی شاری ته‌وریێز كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ بێ بایه‌خی ڕژیم به‌ كێشه‌كانیان ده‌ربڕی.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، خوازیاری دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌، كێشه‌ كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ گازی شاری و هه‌روه‌ها ساز كردنی جاده‌ سه‌ره‌كهییه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌ بوون. ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتێك داخوازییه‌كانیان له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ دابین نه‌كرێت، به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *