24
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی قوروه به ناوی “مه‌ولوود خالدیان” له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “مه‌ولوود خالدیان” چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو