پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری خاش

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری خاش له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری خاش ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. له‌و شاره‌داریه‌دا ٧٠ كرێكاری قه‌راردادی و ١٥٠ كرێكاری په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *