پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

نووسینی درووشم له‌ شاری كه‌ره‌ج دژ به‌ كۆماری ئیسلامی

شه‌وی ڕابردوو، لاوان و تێكۆشه‌ران له‌ شاری كه‌ره‌ج له‌ به‌ربه‌ره‌ی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“دا، له‌ سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌ دژ به‌ ڕژیمی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی درووشمیان نووسی.

چالاكوانان به‌ نووسینی درووشمی “ئازادی بۆ به‌ندكراوانی سیاسی” و“ئازادی بۆ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی“، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی “شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و چالاكوانه‌ بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *