12
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لافاو له گوندی چه‌تانی سه‌ر به شاری سنه هه‌ڵسا و زیانیكی زۆری به جووتیاران گه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی نیو كاتژمێر دا باران و ته‌رزه‌یه‌كی زۆر له گوندی چه‌تان باریوه و به‌هۆیه‌وه لافاو هه‌ڵساوه. هاتنی لافاو وێڕای تێكدانی ڕێگه و بان و كۆڵانه‌كانی ئه‌و ئاواییه، زیانێكی زۆری به گوندنشینان گه‌یاندووه.