پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی موختار ئه‌سه‌دی له‌ سنه‌

هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی موختار ئه‌سه‌دی له‌ سنه‌

 

کاتژمێر شەشی بەیانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌لاوێژ، بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتیی سنه‌ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی فەرهەنگیانی ئه‌و شاره‌ و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌، هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی ڕژیم دوای زیاتر لە یه‌ك كاتژمێر گەڕانی ورد لە ماڵی ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ و تێكدانی ماڵەكەی، كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندیان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا زاڵ كردووه‌. موختار ئەسەدی لە پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و بە بڕیاری ده‌زگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە زۆرەملێ خانەنشین کرا و ماوەی دوو ساڵه‌ مووچەكەی لێ بڕدراوه‌. ‌ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئه‌و چالاكه‌ سنفییه لە چەندین دۆسیەی جیاجیادا ڕووبەڕووی تۆمەتی جۆراوجۆر بووەتەوە و پێشتریش چەند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و دادگایی کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *