ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
کێڵگەی گازی کۆرمۆر یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وزەی هەرێمی کوردستان. هەر پچڕانێک لە چالاکییەکانی ئەم کێڵگەیەدا ڕاستەوخۆ کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و دابەشکردنی گازی ماڵان دروست دەکات، کە ئەمەش پاڵ بە هاووڵاتییانەوە دەنێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان ڕوو لە بنکەکانی دابەشکردنی غاز بکەن.


