پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ڕێوەڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

ڕۆژی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم و بەسیجەوە لە شاری گوناباد، هێرش کرایە سەر ڕێوەڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لانیکەم ٤٠ کەس لە بەشداربووانی مەراسمەکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. لە هەمان کاتدا دایکی ئەو گیانبەختکردووە لە لایەن ئەو هێزانەوە هێرش کراوەتە سەری و بە هۆی سەختی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن یان دۆخی تەندروستی دەستبەسەرکراوانی ئەم جەنایەتە زانیارییەک بە دەستمان نەگەیشتووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *