پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

چالاكی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سنه‌ بۆ ڕیزگرتن له‌ یادی ڕامین حسێن په‌ناهی و هاوڕێكانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سنه‌ له‌ چالاكییه‌ك دا ڕێزیان له‌ یادی ڕامین حسێن په‌ناهی، لوقمان و زانیاری مورادی دا گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری سنه‌ به‌ بڵاوكردنی پلاكارد و تراكت له‌ ده‌ورووبه‌ری چیای ئاویه‌ر، یادی سێ به‌ندكراوی سیاسی له‌سێداره‌دراو به‌ ناوه‌كانی ڕامین حسێن په‌ناهی، لوقمان و زانیاری مورادیان به‌رز ڕاگرتووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ تا دوا دڵۆپی خوێن درێژه‌ده‌ری ڕێگای به‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *