پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کوژرانی بەرپرسێکی باڵای هێزە ئینتیزامییەکان و چەکدارێکی کۆماری ئیسلامی لە زاهدان

 

رۆژی هەینی ١٧ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە زاهدان بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی ڕژیم و چەکدارێکیشی دیکەی کۆماری ئیسلامی کوژران.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە لە نێو کاروانێکی سەربازی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی لە کاتی تێپەرین لە ناوچەی “چەشمە زیارەت” بوون بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چیندراوی لەسەر ڕێگاکەیان ١ بەرپرسی ژن بە ناوی “نوسرەت ئیفتیخاری و چەکدارێکیش بە ناوی “ئێحسان دێهمەردە” کوژران. جێگای ئاماژەیە کە “بەرەی خەباتگێری خەڵکی بەلووچ” بەرپرسیارەتی ئەم هێرشەیان قەبووڵ کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *