پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە شاری سووران

 

عەبدولغەفوور فەیزنەژاد، هاووڵاتییەکی بەلووچی خەڵکی شاری سووران و باوکی پێنج منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییە جلوبەرگ‌مەدەنییەکان کوژرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەر، نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٠٠، عەبدولغەفوور فەیزنەژاد لە شەقامی «ئازادی»ی شاری سووران سەر بە شارستانی سێب و سووران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *