پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کامیۆنداران لە بەردەم بینای وەزارەتی سمت لە تاران

ڕۆژی ڕابردوو، کامیۆنداران لە بەردەم وەزارەتی سمت لە شاری تاران کۆبوونەوە و دژ بە پێنەدان و تەرخیس نەکردنی کامیۆنەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کامیۆندارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کرد بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ئەو وەزارەتە بەڵێنی پێیان داوە کە لە ماوەیەکی کورت دا کامیۆنەکانیان ڕادەست دەکرێت، بەڵام نەک تەنیا ڕادەستیان نەکراوە، بەڵکوو سەرەڕای پەیگیری کامیۆنداران، وڵامیان پێ نادرێتەوە و کامیۆنەکان ڕادەستیان ناکرێت. ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە لە ئەگەری وەدینەهاتنی داخوازیەکانیاندا، بەردەوام ئەبن لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکان بڵاوتر دەکەنەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *