پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرووپی پیشەسازیی پۆڵای ئێران لە ئەهواز

 

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کرێکارانی ئەم گرووپە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان، بڕینی ئیمتیازە پیشەییەکان و ناڕوونیی دۆخی هێڵەکانی بەرهەمهێنان، دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی.
کرێکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە وەرنەگرتنی مووچەی مانگی خەرمانان، پاداشتی بەرهەمهێنان کەم کراوەتەوە، پێدانی ژەمەخۆراکەکان ڕاگیراوە و جلوبەرگ و پێڵاوی سەلامەتیی کاریشیان پێ نەدراوە. ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٣ هەزار کرێکاری ئەم کۆمەڵگەی پیشەسازییە بە دەست کێشەی سەختی بژێوی و نیگەرانی لە داهاتووی کاریی خۆیان دەناڵێنن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *