پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنه‌وه‌ی به‌فرین مه‌عرووفی بۆ زیندانی ورمێ

به‌فرین مه‌عرووفی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بۆكان، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆكان بە بێ بەڵگەی یاسایی به‌فرین مه‌عرووفیان لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرد. ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ ئازاد کرا. به‌فرین دواتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە چوار مانگ و حەوت ڕۆژ بەندکران سزا درا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *