پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنەوەی بەهار سەحرائیان بۆ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “بەهار سەحرائیان” پارێزەری دادگوستەری، پاش ڕوونکردنەوەی ئەو تۆمەتەی کە بەسەریدا سەپێندراوە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بۆ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ڕاگوێزراوەتەوە.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە دادسەرای شیراز بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات”، “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” و “بڵاوکردنەوەی پرۆپاگاندا” تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیندراوە و دواتر ڕەوانەی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو چالاکوانە ڕۆژی شەممە ٢٦ی گوڵان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەرکراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *