پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، «عەبدولڕەئووف حەملی» خەڵکی شاری میهرستان، بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆدا بووە کە کتوپڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێکراوە؛ لە ئەنجامدا ناوبراو دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و ئەو دوو سەرنشینەکەی دیکەش دەستبەسەر کراون. نزیکان و بنەماڵەی قوربانییەکە جەخت دەکەنەوە کە ئەو کەسە هیچ پێشینەیەکی تاوانکاریی نەبووە و تا ئێستاش هۆکاری تەقەکردن لێی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *