پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدان و بریندار بوونی ٥ هاووڵاتی لە کرماشان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ

ڕۆژی شەممە ١ی خەمانانی ١٤٠٤، ٥ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ڕەوانسەر و جوانڕۆ، بە هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوچەی سەراب یاوەری کرماشان گیانیان لە دەستدا.

بە پێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەتا مانسووری” خەڵکی شاری ڕەوانسەر دەستبەجێ گیانی لە دەست ئەدات و هەروەها چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “دانا میرانی

خەڵکیگوندیبەیوەند،مەسعوودفەقیهیخەڵکیگوندیمیرئاباد  و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، مەسعوود محەممەدی و عەدنان مورادی بە هۆی ئاگر گرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان، لە ئاگردا دەسووتێن و گیانیان لە دەست ئەدەن. جێگای ئاماژەیە ساڵانە بە هۆی خراپی دۆخی جادە و ڕیگەوبانەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بە هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانیان لە دەست ئەدەن یان بە سەختی بریندار ئەبن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *