پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیان لە دەستدان و برینداربوونی 9 کرێکار لە شاری مەشهەد

رۆژی ڕابردوو، 9  کرێکاری بیناسازی لە شاری مەشهەد بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار، تووشی رووداو بوون و چوار کەسیان گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە لە کاتی هەڵکەندنی شوێنێک لە شارەکی پیشەسازی مەشهەددا بوون کە بە هۆی رووخانی کتوڕی دیوارەکانی ئەو شوێنە، 5 کەسیان بریندار و 4 کەسیشیان گیانیانلەدەستدا. شایانی باسە کە ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار کرێکار لە شارە جیاوازەکانی ئیران بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار گیانیان لە دەست دەدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *