پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادبوونی کاتیی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز

 

بەپێی هەواڵەکان، “پژمان ئەمانی“، هاووڵاتیی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییە ڕێککەوتی ١ی ڕەزبەر، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی سەقز کرابوو؛ پاش زیاتر لە مانگێک دەستبەسەربوون، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. شایانی باسە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *