پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادکردنی نازەنین حوسێن‌پوور بە دانانی بارمتە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، نازەنین حسێن‌پوور، چالاکی مەدەنی، پاش ٣٧ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە و تا کاتی ئازادکردنی، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. شایانی باسە کە نازەنین حوسێن‌پوور ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ پاش بانگهێشتنامەیەک بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار. دەستبەسەر کرابوو و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *