ئازادکردنی کاتیی پێنج هاووڵاتی دەستبەسەرکراو له بۆکان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناصر یادیار، موسا یادیار، هەمزە یادیار، سلیمان کەریمی و فایق عەبدولله‌زادە، پێنج هاووڵاتی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمته بە شێوەی کاتیی لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناصر، موسا و هەمزە یادیار لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن بێبەش بوون و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لە بەشی گرتووخانەی ئەمنییەوە گواسترابوونە بۆ زیندانی بۆکان. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا موسا و همزەی لە گوندیقەرەموسالیو ناصری لە گوندیداشبنددەستبەسەر کردووە. هەروەها سلیمان کەریمی و فایق عەبدولله‌زادەش هەمان ڕۆژ بە دانانی وثیقە ئازاد کران. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تاوانانەی خراوەتە پاڵیان دیار نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net