7

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو چالاکی ژنان بە ناوەکانی گوڵالە وەتەندوست و سوهێلا موتاعی، کە پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندانی سنە کرابوون، بە مەرجی درێژەدان بە ماوەی سزاکانیان لە دەرەوەی زیندان و بە چاودێریی پێبەندی ئێلێکترۆنی ئازاد کران.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە گوڵالە وەتەندوست، پارێزەر و چالاکی مافی ژنان خەڵکی مەریوان، پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها سوهێلا موتاعی، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێوەڵان، بە تۆمەتی “تبلیغ دژ بە ڕژیم” بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.