بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ئازادی دوو هاووڵاتی خەڵکی گورگان پاش واژۆکرانی بەڵێننامە

ئازادی دوو هاووڵاتی خەڵکی گورگان پاش واژۆکرانی بەڵێننامە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئەمین شیر ئەفکەن و عەلیرەزا حاجەتمەند” بە واژۆکردنی بەڵێننامەی پەشیمانی لە کارەکانیان، لە گرتووخانە گۆرگان ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە رۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان، بە هۆی چالاکییەکانیانەوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ڕژیم کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کەسە لە گرتووخانەکان ڕووبەرووی ئەشکەنجە و گۆشاری دەرونی بوونەتەوە و رۆژی هەینی ٢٧ی خەرمانان، بە واژۆکردنی بەڵێننامەی پەشیمانی ئازاد کران، بەڵام کەلوپەلەکانیان وەک مۆبایل هێشتا ڕادەستیان نەکراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە