بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ئازادی كاتیی ماشاڵڵا كه‌ره‌می له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج

ئازادی كاتیی ماشاڵڵا كه‌ره‌می له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، “ماشاڵڵا كه‌ره‌می” باوكی “محه‌ممه‌د مه‌هدی كه‌ره‌می” به‌ندكراوی سیاسی له‌ سێداره‌دراو، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج ئازاد كرا.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، پاش له‌ سێداره‌دانی كوڕه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی سێ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

لێدوانێک بەجێ بهێلە