پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادی كاتی دره‌خشان ڕه‌حیمی له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

ڕۆژی ڕابردوو، “دره‌خشان ڕه‌حیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌، به‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به‌ شێوازێكی كاتی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

ناوبراو كاتی شه‌ڕی ١٢  ڕۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل هاوكات له‌گه‌ چه‌ند ژنی چالاكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌ندی كرا. ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵه‌،‌ ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رمانان پاش سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سنه‌ كرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *