پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادی کاتیی ئەحمەد مام‌ شەریفی بە دانانی بارمتە

ڕۆژی ڕابردوو، “ئەحمەد مام‌ شەریفی” هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، پاش نزیک بە ١١ مانگ دەستبەسەرکران، بە شێوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو کە خەڵکی گوندی “سیلوە” و نیشتەجێی شاری پیرانشارە، لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو پاش دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *