ئازادی کاتیی حامید تیزروئیان پاش چەندین حەفتە دەستبەسەرکران

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، حامید تیزروئیان، وێنەگری ژینگە و خوێندکاری ژینگەناسیی زانکۆی شەهید بەهەشتی، پاش چەندین هەفتە دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ١٤ی گولانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری ساری دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو. هەروەها لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، ژمارەیەک لە کەلوپەل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەستیان بەسەردا گرتبوو. شایانی باسە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی پێشوو، دەستبەسەرکرانی حامد تیزروئیان پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی بابەت و نووسینە ڕەخنەئامێزەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net