پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادی کاتیی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتەی 500 ملیۆن تمەنی، بە شێوەیەکی کاتیی لە گرتووخانەکانی هێزە ئەمنیەکان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “پەیمان محەممەدی مورادی“، ڕێکەوتی 31ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، پاش بانگهێشتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی خێرا بێبەش کرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *