5

رۆژی ڕابردوو، “ئەمیر سلێمانی” پاش ٣٢ رۆژ دەستبەسەرکران لە زیندانەکانی ڕژیم، بە دانانی بارمتە و تا کاتی کۆتایی هاتن بە کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی، ئازاد کرا.
ناوبراو رێککەوتی ٢٤ی مانگی گەلاوێژ، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. ئەو هاووڵاتییە دواتر رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان پاش لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لە درێژەی دەستبەسەرکانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالەکەی بێبەش کراوە.