بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ئازادی کاتی دوو هاووڵاتی کورد بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادی کاتی دوو هاووڵاتی کورد بە دانانی بارمتەی قورس

 

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “عەبدۆڵڵا ئەمینی” و “ڕەحیم حەقپەرەست” خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە رۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەر، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکانیان لەگەڵ ٥ هاووڵاتی دیکە دەستبەسەر کران. بەڵام ئەو ٥ هاووڵاتییە هێشتا لە گرتووخانەکانی ڕژیم ڕاگیراون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییانە پاش دەستبەسەرکرانیان لە گرتووخانەکان، سەرەڕای ئەوەیکە تەمەنیان لە سەرەوەیە رووبەرووی لێدان و توندوتیژییەکی زۆر بوونەوە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە