ئازادی کاتی سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ڕوانسەر

ڕۆژی شەممە 3ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شارستانی ڕوانسەر، پاش ماوەیەک دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “خەلیل پەرەندەک، شەهاب سلێمانی و ئیدریس گوڵ محەممەدی”، ڕۆژی هەینی 26ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاس پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان کران.     شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە تا کاتی ئازاد کرانیان بە دانانی بارمتە، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net