ئازادی کاتی مەنیژە خوشنوود بە دانانی بارمتە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “مونیژە خوشنوود” هاووڵاتی تەمەن 58 ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، کە بۆ ماوەی نزیک بە یەک مانگە دەستبەسەرکراوە، بە دانانی بارمتەی قورس، تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو تا کاتی ئازاد کرانی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net