ئازادی کاتی نادیا سدق عەلی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

بەپێی ڕاپۆرتەکان،نادیا سدق عەلیهاووڵاتی خەڵکی شاری مەشهەد، پاش زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ خۆشکی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە بە هۆی ئەشکەنجە و ئازارەکانی ناوەندە ئەمنیەکانەوە تووشی چەندین جۆرە نەخۆشی بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net