ئازادی کاتی کازیوە پەرویز نیا لە زیندانی ناوەندی ورمێ

بەپێی ڕاپۆرتەکان،کازیوە پەرویزنیاژنی گەنجی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش زیاتر لە 20 ڕۆژ دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕێکەوتی 22ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە شاری ورمێ کرا. ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرابوو و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net