ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات له جوانڕۆ، مێرمنداڵێکیان بە ناوی “محەممەد مەحموودی” تەمەن ١٦ ساڵ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوه‌ته سەر دووكانی ئه‌و منداڵه و به توندووتیژییه‌وه ڕفاندوویانه. ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی “محه‌ممه‌د مەحموودی”یان ڕاگەیاندووە كه کوڕەکەتان بەهۆی دەربڕینی شایی له دوای دۆڕاندنی یانه‌ی تۆپی پێی ئێران بەرانبەر یانه‌ی قەتەر دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له كرماشان گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به لانیکەم ١٠ منداڵ لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراون و ته‌نیا ناسنامەی ٢ کەسیان بە ناوەکانی “محەممەد یووسفی”، تەمەن ١٧ ساڵ و “محەممەد مەحموودی”، تەمەن ١٦ ساڵ ئاشکرا بووە.