پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئاشكرابوونی ناسناوی منداڵێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ جوانڕۆ

ئاشكرابوونی ناسناوی منداڵێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ جوانڕۆ

 

ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات له‌ جوانڕۆ، مێرمنداڵێکیان بە ناوی “محەممەد مەحموودی” تەمەن ١٦ ساڵ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوه‌ته‌ سەر دووكانی ئه‌و منداڵه‌ و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ڕفاندوویانه‌. ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی “محه‌ممه‌د مەحموودی”یان ڕاگەیاندووە كه‌ کوڕەکەتان بەهۆی دەربڕینی شایی له‌ دوای دۆڕاندنی یانه‌ی تۆپی پێی ئێران بەرانبەر یانه‌ی قەتەر دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ كرماشان گوازراوه‌ته‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ لانیکەم ١٠ منداڵ لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراون و ته‌نیا ناسنامەی ٢ کەسیان بە ناوەکانی “محەممەد یووسفی”، تەمەن ١٧ ساڵ و “محەممەد مەحموودی”، تەمەن ١٦ ساڵ ئاشکرا بووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *