بەپێی ئاماری سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە درێژەی مانگی ڕابردوودا گوشارەکانی ڕژێم بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەپێی ئەم ئامارانە، لە درێژەی مانگی ڕابردوودا ٥ شارۆمەندی کورد بە تۆمەتی تاوانی گشتی لەسێدارە دراون و ٤ کەسیش لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانیان لەدەست داوە. هەروەها لە سنوورەکانی کوردستاندا کۆڵبەرێک بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش گیانی لەدەست داوە. لەم ڕاپۆرتانەدا هاتووە کە هەر لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٧٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون کە ١٣ کەسیان لە شاری ورمێ بوون.

