پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئاڕاستەکردنی تۆمەتی محاربە و فەسادی فی‌الارض لەدژی ئارشیا قەیسەربەیگی لە ئیلام

ئارشیا قەیسەربەیگی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرابلەی سەر بە پارێزگای ئیلام، کە لە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئێستا لەگەڵ تۆمەتەکانی وەک «محاربە و فەسادی فی‌الارض»، ڕووبەڕوو کراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕێکەوتی ١٦ی گوڵانی ١٤٠٥، دادسەرای گشتی و شۆڕشی شارستانی چەرداوڵ، ناوبراوی تۆمەتبار کردووە و بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ کردووەتەوە. تۆمەتگەلێکی وەک «بەکارهێنانی چەک، کڕین و ڕاگرتنی چەک و تەقەکردنی نایاسایی» بنەمای ئەو بڕیارە بوون. یەکێک لە خزمەکانی ڕایگەیاندووە کە ئارشیا قەیسەربەیگی دوای دەستبەسەرکردنی، بە توندی خراوەتە ژێر گوشارەوە. ئەو هه‌روه‌ها وتویەتی کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *