بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی چیای هانیڤان له‌ شاری ئیلام

ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی چیای هانیڤان له‌ شاری ئیلام

ڕۆژی ڕابردوو، دارستانه‌كانی چیای هانیڤان سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه‌ و هێشتا به‌ هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه‌ و هاتنی با، هه‌وڵه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی سیاچه‌ڵه‌وه‌،كاتژمێر یه‌كی به‌یانی ده‌ستی پێكردووه‌ و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌ پارێزان له‌ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخه‌كه‌ و مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه‌ به‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان، ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم هێشتا ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌ نه‌كردووه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە