بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ئه‌نشكه‌نجه‌ و ئازاری به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیم

ئه‌نشكه‌نجه‌ و ئازاری به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیم

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “ڕه‌سول یادیار” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “گوكته‌په‌” سه‌ر به‌ شاری بۆكان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌ و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.

ناوبراو له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری زۆری هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی بێهداری گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌، به‌ڵام به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و لێرسینه‌وه‌یه‌كی زۆرتر، دیسان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كراوه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە