بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ئیدانەی بێڕێزی بە ئێزدییەکانی باشووری کوردستان لە لایەن کەسایەتییە ئاینییەکانی شاری بانەوە

ئیدانەی بێڕێزی بە ئێزدییەکانی باشووری کوردستان لە لایەن کەسایەتییە ئاینییەکانی شاری بانەوە

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ئاینییەکانی شاری بانە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بە توندی بێڕێزی مەلایەکی گوندێکی شاری بانەیان دژ بە ئێزدییەکانی باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە کەسایەتییە ئاینییەکانی کودرستان هەوڵی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤەکان بدەن و لە هەمان کاتدا ڕێز لە هەموو ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان بگرت. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە کوردانی ئێزدی، بەشێکی دانەبڕاو لە مێژووی کۆمەڵگای کوردستانن و جیاوازی ئایینی پێویستە ڕێگە بۆ بێڕێزی خۆش نەکات.

لێدوانێک بەجێ بهێلە