8

ڕۆژی ڕابردوو، “مەسرور بارزانی” سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئاگربەستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، هێرشەکانی ڕژیم بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون و بە هۆیەوە پێنج کەس گیانیان بەختکردووە. ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی تێکدانی ئاگربەستەکە درێژە بە هێرشەکانی دەدات و داوای لە حکومەتی فێدراڵی عێراق کرد کە دژ بە هێرشە موشەکی و درۆنییەکان هەڵوێستی توندی هەبێت.